ژووری بازرگانی هەوڵی چارەسەری کێشەی بازرگانانی سلێمانی دەدات

بازرگانانی سلێمانی داوا لەژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر سنورەکان دێتە بەردەمین هەوڵی چارەسەرکردنیان بۆ بدەن.
لەکۆبونەوەیەنکدا کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکی خستبوو سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و هاوژین سلار بەڕێوە بەری گومرگی سلێمانی و عەقید ئەزوەر بەڕێوەبەری پاسەوانی سنور لەسلێمانی کێشەو داواکاریەکانی بازرگانانیان گوێلێ گرت و هەوڵی چارەسەر کردنیان بۆ دەدرێت.
 
لەکۆبونەوەکەدا بازرگانا لەباری کێشە گومرگیەکانەوە داوایانکرد” نرخی گومرگیان بۆ کەمبکرێتەوە و چەکی بانکییان لێوەربگیرێت بەڕێژەی لە ٥٠% ، وە گومرگی  TV لەبنکەکاندا کەدەبرێت بۆ ئێران وابەستەنەکرێت بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی وە هەماهەنگی کردن لەنێوان یەکە ئیداریەکان و گومرگ و پاسەوانان ئاسان بکرێت بۆ بەڕێکردنی کەلوپەلی گومرگ کراوەکان”
 
بازرگانان ئاماژەیان بەوەشدا گومرگی هەرێم بەبەراورد بەدراوسێکان زۆر زیاترە بەجۆرێک لەدوبەی و عێراقەوە TV دەهێنین بڕی ٨ دۆلار گومرگ و تێچویەتی بەڵام تەنها گومرگ بۆ یەک TV شاشە ٤٢ لەهەرێم ١٨ هەزار دینارە.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی هاوژین سالار ڕایگەیاند” زیادکردن و کەمکردنی گومرگ لەدەسەڵاتی مندا نیە چونکە بەپێی یاسا بۆمان هاتۆتە خوارەوە لەوەزارەتەوە ئێمە تەنها جێ بەجێی دەکەین بەڵام ئەم کێشەو داواکاریانەتان دەگەیەنینە دەست لایەنی بەرپرس و وەزارەت”
 
بازرگانان دواوشیان لە بەڕێوە بەری پاسەوانی سنورکرد کەکارئاسانیان بۆبکرێت لەمەرزەکانی تڕەڵاوا و شابەدین و مووسەک و هەڵاڵاوا وە هەماهەنگی لەنێوان یەکە ئیداریەکان و گومرگ پاسەوانان دروستبکرێت بۆ ئاسان بەڕێکردنی کەلوپەلە گومرگ کراوەکان.
 
بەرپرسی پاسەوانانی سنور لە سلێمانی ڕایگەیاند هەمو هەوڵێکیانداوە و بەردەوامن لەکار ئاسانیکردنی کاری بازرگانان بەپێی یاسا وەهەر بارێکی بازرگانیش یاسای نەبێت ڕێگەی لێدەگیرێت.
 
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی جەختی کردوەو گەربێت و یەکەی ئیداری سلێمانی چاو بەکاری بازرگانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی نەخشێنێتەوە ئەوا لەسنورەکانی سلیمانیەوە بازرگانان کاڵاکانیان ناهێنن و پەنا دەبەنە بەر سنورەکانی عێراق لەشارەکانی خواروو بەهۆی زیادکردنی نرخی گومرگ لە هەرێمی کوردستان.