“په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌وه‌ هه‌یه‌” بانكی‌ بازرگانی‌ عیراق، پاره‌ حه‌واڵه‌ی‌ بانكه‌كانی‌ سلێمانی‌ ناكات

 به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ نێوان سوپای عیراق‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌مڕۆ بانكی‌ بازرگانی‌ عیراق كه‌ ژنه‌ كوردێك به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌، پاره‌ی‌ حه‌واڵه‌ی‌  بانكه‌كانی‌ سلێمانی‌ نه‌كردووه‌، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، پێشتر ئه‌و بانكه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق بووه‌، به‌ڵام مالیكی‌ به‌ فه‌رمانێك گواستییه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ ناو حكومه‌تی‌ عیراق،  رایگه‌یاند: زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ بانكی‌ بازرگانی‌ عیراقی‌ (TBI) كه‌ گه‌وره‌ترین بانكی‌ عیراقییه‌‌و هه‌رچی‌ پاره‌ی‌ حكومه‌ت‌و بازرگانه‌كان هه‌یه‌ له‌و بانكه‌ داده‌نرێت، مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی‌ سلێمانی‌ نه‌كردووه‌.
سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێتـه‌وه‌، وتیشی: “حه‌واڵه‌نه‌كردنی‌ پاره‌ بۆ بانكه‌كانی‌ سلێمانی‌ په‌یوه‌ندی به‌و كێشه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ حه‌واڵه‌نه‌كردنی‌ پاره‌، چه‌ندین بازرگانی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌، وتیشی: “ته‌نها یه‌ك بازرگان پاره‌ی‌ بۆ حه‌واڵه‌كراوه‌، ئه‌ویش بڕێكی‌ زۆر كه‌م بووه‌”.
سەرچاوە : خەندان