بڕیاره تا كۆتایی ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م بانكه ئه‌هلیه‌كانی هه‌رێم یه‌كبخرێن و به سیستمێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، كه له‌هه‌رێمدا 25 بانكی ئه‌هلی هه‌یه.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌روێش، به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم لقی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له ئێستادا له‌كار كردندان بۆ به‌سیسته‌مكردنی سه‌رجه‌م بانكه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به كارت كاربكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی بانكه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانی راهێنانیان پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بتوانن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
راشیگه‌یاند: به‌ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانیش له داهاتودا، بانكه‌كان ده‌توانن به‌م سیستمه كاربكه‌ن، هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌م كاره‌ش كه تائێستا كاری پێنه‌كراوه په‌یوه‌ندی به گرفتی كاره‌باوه هه‌یه، چونكه بۆ ئیشپێكردنی سیسته‌مه‌كه نابێت یه‌ك چركه‌ش كاره‌با ببڕێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم وتیشی: له‌ئێستادا له‌هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه، ئێستا له قۆناغی كۆتایی كاره‌كانمان داین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ فه‌رمانبه‌رانی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كان ئه‌مه‌یان تا ئێستا نیانه، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بانكیش جار جاره منحه‌یان پێبدرێت، ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داراییان وه‌رگرتوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌پێی یاسا بیچه‌سپێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ئێستادا 54 بانكی ئه‌هلی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن كه به‌سه‌ر بانكی عیراقی و لوبنانی و توركیدا دابه‌ش ده‌بن، له‌و رووه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی نیه، به‌ڵكو پێدانی مۆڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدادا.
ئه‌دهه‌م كه‌ریم ده‌روێش، روونیكرده‌وه: داواكاری زۆره بۆ كردنه‌وه‌ی بانكی ئه‌هلی دیكه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی و سیاسی تاكو ئێستا مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه، پێشده‌چێت مه‌رجه‌كان بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌بانكه ئه‌هلیه‌كان توندتر بكرێت، چونكه هه‌ندێك بانك لقی خۆیان كردوه‌ته‌وه، كه‌چی كاری بازرگانی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش گرفت بۆ هاووڵاتیان و حكومه‌ت دروست بوه.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه: هه‌موو بانكه بازرگانیه‌كان كه سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یانن ژماره‌یان 80 بانكه، له هه‌وڵیشدان ژماره‌یان زیاد بكه‌ن له ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها بانكه‌كانی (پیشه‌سازی و خانوبه‌ره‌و كشتوكاڵی) سه‌رپه‌رشتی كردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بانكه پسپۆڕیه‌كانی هه‌رێم.
سەرچاوە : PUKmedia