وەزیری وزە و سامانه سروشتییەکانی تورکیا رایگهیاند پێویستە کاربەدەستانی ھەولێر و بەغدا کێشەکانی نێوانیان یەکلایی بکەنەوە لەبارەی هەناردنی نەوت. 
تانەر یڵدز، سهبارهت به ھەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر رایگهیاند”پرۆسەی ھەناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا تا ئیستا تەواو نەبووە و ھێشتا گفتۆگەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە. بۆ ئێمە گرنگە ئەگەر ھەردوولا پێکەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و گەشبینین بە سەرکەوتنی دانوستانەکان”.
ههروهها وتی “تورکیا ھەموو بەرپرساێتی خۆی لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو رێکارانەی پێویستن ئەنجامداوە”. 
رونیشیكردهوه “دەبێ ھەولێر و بەغدا لەسەر پرۆسەی ھەناردنی نەوتی هەرێم بۆتورکیا بسازێن. ئەگەر کێشەیەک ھەبێ، پێویستە چارەسەری بکەن. ئێمە ھەمیشە ئامادەین یاریدەی هەردوولا بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. پێشکەوتن و دەوڵەمەندبوونی عێراق بۆمان زۆر گرنگە”.
				
			






