بڕیاردرا بەھاوردەکردنی شوتی بۆ ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو کەش و ھەوایەی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەرھەمھێنانی شوتی دواخستووە.
 عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند” بەپێی بڕیارێکی  گشتی گومرگی ھەرێم بڕیاردرا کە لە ٥/١٩ وە ھاوردەکردنی شوتی دەست پێبکاتەوە کە لەماوەی ڕابردودا لە ٥/١٥ ھاوردەکردنی قەدەغەکرابوو”.
وتیشی” لەبڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ڕێگە بەبازرگانان بدرێت ھەتا ٦/١٠ ھاوردەکردنی شوتی ڕێگەی پێبدرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو بڕیارە لەمکاتەدا دەبێتە ھەرزانکردنی نرخی شوتی.
				
			




