هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به توشبوانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له شاری سلێمانی دروستده‌كات.
رێكه‌وت زه‌كی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی “ھەر سەبارەت بەپرۆژەی خێرخوازی، کەسێکی بەڕەگەز فەڕەنسی کە مەسیحیه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له سلێمانی بەمەبەستی پرۆژەی مرۆڤانەی خێرخوازی، لەئـێستادا لەگەڕەکی کوردسات کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی بۆ توشبوانی نەخۆشی زەھایمەر دەستپێکردووە.
ده‌شڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه فه‌ره‌نسیه، موڵکێکی خۆی لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا فرۆشتووە بە (دەوروبەری شەش سەد ھەزار یۆرۆ، واتە زۆر زیاتر لەنیو ملێۆن یۆرۆ) ، پارەکەی ھێناوەتە سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی پێ دروست ده‌كات.