وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ئیمزاكردنى یاداشتێكى لێكگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى چین بۆ ده‌ستپێكردنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات راگه‌یاند .
 وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه  له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى چین رێكه‌وتن هه‌فتانه حه‌وت گه‌شت له نێوان به‌غدا و په‌كین بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌رنشینان ئه‌نجامبدرێت و هاوكات هه‌فتانه سێ گه‌شت بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا و كه‌لووپه‌ل ئه‌نجامبدرێت  .
 هاوكات وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى مه‌ده‌نى چین،، له‌سه‌ر فراونكردنى هاوكارییه‌كانى بوارى راهێنان و چاككردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى زه‌مینى و پرۆسه‌كانى فڕۆكه‌وانى رێكه‌وتن . 
				 
			






