دەروازەی سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان بەهۆی بارانبارینێكی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە، هاتوچۆی تیادا راگیرا. 
بەهۆی بارانبارینی زۆر و مەترسی دروست بونی لافاو و دەروازەی سنوری سێمێلكا كە سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باشوری كوردستاندایە بەشێوەیەكی فەرمی بۆ ماوەیەكی كاتی داخرا و هاتوچۆی تیادا راگیرا. 
داخستنی ئەو دەروازیە بەهۆی بارانبارینەوە یەكەمجارە لە ماوەی دەسەڵاتی فەرمانرەوایی هێزە كوردیەكان لە سنوری رۆژئاوای كوردستاندا بەڵام پێشتر چەندینجار بەهۆكاری سیاسی و ئەمنی داخراوە. 
				 
			





