یەکێک لە دامەزرێنەرانی مایکرۆسۆفت، پۆڵ ئاڵن لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە شاری سیاتڵی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن کۆمپانیای ڤەڵکان بۆ وەبەرهێنان بڵاوکراوەتەوە، کە پۆڵ ئاڵن خاوەندارێتیی دەکرد، هاتووە “بەخەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پۆڵ ئاڵن بڵاودەکەینەوە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی مایکرۆسۆفت، شارەزای بواری تەکنەلۆژیا، دامەزرێنەری کۆمپانیەکامان، ژینگەپارێز، موزیکژەن و پشتیوانییکاری هونەر بووە”.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئاڵن بەهۆی شێرپەنجەی لیمفەکانەوە، دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە شاری سیاتڵ کۆچی دواییکردووە.
پۆڵ ئاڵن لە ساڵی ١٩٧٥دا لەگەڵ بیڵ گەیتس مایکرۆسۆفتی دامەزراندووە و دوای نەخۆش کەوتنی بە ماوەیەک، کۆمپانیاکەی جێهێشتووە.