وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە رۆژی ھەینی رێکەوتی ١٩/١٠/٢٠١٨ کۆمپانیای داناغاز بەھاوکاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان ھەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز سروشتی و، بەھۆی بەستنەوەی بۆڕییەکانی غازی سرووشتی بۆ ماوەی ٤٨ تاکو ٧٢ کاتژمێر بەرھەمھێنانی کارەبا لەھەردوو وێستگەی غازی ھەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە دوای جێبەجێکردنی پرۆسەی زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز، ئەوا کاریگەری باشی لەسەر بەرھەمھێنانی کارەبا دەبێت و ھاووڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن.