له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتێكی كه‌میان هه‌یه، به‌فه‌رمی وزه‌ی خۆر به‌هه‌رزانتر له‌سه‌رچاوه‌كانی وزه درایه قه‌ڵه‌م، ئه‌مه‌ش ڕێگه بۆ كۆمپانیا‌و حكومه‌ته‌كان خۆش ده‌كات ده‌ستبه‌رداری خه‌ڵووز و گاز ببن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می وزه.
به‌پێی داتایه‌كی دامه‌زراوه‌ی بلومبێرگ نیوئینرژی فاینانس(Bloomberg New Energy Finance) له ساڵی (2016)ه‌وه ناوه‌ندی تێكڕای نرخی وزه‌ی خۆر له نزیكه‌ی 60 ووڵاتی جیهان دابه‌زیوه بۆ (1.65) ملیۆن دۆلار بۆ یه‌ك میگاوات ، ئه‌مه‌ش له چاو نرخی وزه‌ی با له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌متره كه نرخه‌كه‌ی(1.66) میلۆن دۆلاره بۆ هه‌ر میگاواتێك.
ئه‌م داتایه‌ش له‌ناوه‌ندی نرخه‌كانی 58 بازاڕی تازه پێگه‌یشتوی جیهاندا وه‌رگیراوه له‌وانه‌ش چین‌و هیند‌و به‌رازیل، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه وزه‌ی نوێبووه‌وه ده‌بێته ڕێگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له بواری دامه‌زراندنی وێستگه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له داهاتوودا .
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا چین نزیكه‌ی 103 ملیار دۆلاری له پرۆژه‌كانی وزه‌ی خۆردا وه‌به‌رهێناوه، له‌و بواره‌شدا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ژاپۆن دا سه‌ركه‌وتووه كه ئه‌مریكا (44.1) ملیار دۆلار بووه و به‌ریتانیاش (22.2) ملیار دۆلار بووه، ژاپۆنیش 36.2) ملیار دۆلار بووه .
جێگه‌ی سه‌رنجه، هۆكاری دابه‌زینی ئه‌و نرخانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆندی گه‌وره له بواری دامه‌زراندنی وێستگه‌ی كاره‌با كه به وزه‌ی خۆر كاربكات.