ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆماركرد و پێچەوانەی دابەزینی چەند ڕۆژی داهاتوو بە كاریگەری بڵاوبنەوەی داتاكانی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا.
بە گوێرەی ئازانسەكانی هەواڵ نرخی نەوتی برنت بە ڕیژەی 1.1% بەرزبونەوەی تۆماركرد و گەشتە 65.07 دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوتێك.
بە گوێرەی لێدوانی ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت ناسراو بە ئۆپیك پێ دەچێت نرخی نەوت بەرزبونەوەی نوێ تۆمار بكات چونكە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك بە تەواوەتی پابەندن بە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی ڕۆژانە.