ئەمریكا و عێراق یاداشتێكی لێكگەیشتنیان بە بەهای 3 ملیار دۆلار واژۆ كرد

وەزارەتی دارایی عێراق و بانكێكی ئەمریكی یاداشتپێكی لێكگەیشتنیان بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك واژۆكرد كە بەهاكەی دەگاتە 3 ملیار دۆلار.

رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند بانكی ئیكسیمی ئەمریكی و وەزارەتی دارایی عێراق یاداشتێكی لێكگەیشتنیان بە بەهای 3 ملیار دۆلار واژۆ كرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك كەرتی گواستنەوەو چەند كەرتێكی دیكە، بێ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتریان لەبارەوە بدات.

تیلەرسن وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەك هاوپەیمانێكی متمانەپێكراوترینی عێراق دەمێنێتەوە، و ئەوەشیخستەڕوو كە ئێستا وڵاتەكە بە قۆناغێكی گرنگی مێژوویدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە ئەمریكا “پشتیوانی لە عێراقێكی سەقامگیر دەكات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیشیكردەوە لە پشتیوانیكردنی ئیدارەی وڵاتەكەی بۆ ئەو هەڵمەتەی كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستیپێكردووە و وتی، ئیدارەی ئەمریكا پشتیوانی عەبادی دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.