ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ، عەبادی بە بەڵێنەكانی كە بە جوتیاران و موچەخۆرانی دابوو كە هاوڵاتیانی هەرێم برسیناكات ، بەڵام جگە لە برسیكردن ، هەموو لایەكی توشی چاوەروانییەكی بێ ئومێدی و دڵە راوكێ كردوە .
ئەمرۆ ، 13 ی 2 ی 2018 ئازاد محەمەد ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا ، پەیامی ئەنجومەنەكەی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد لە بەرامبەر دەستی بەدەستیكردنی عەبادی بەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رایگەیاند “وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرامبەر بەڵێنەكانی حەیدەر عەبادی كە بە موچە خۆران و جوتیارانی هەرێمی كوردستانتاندابوو ، بەردەوام لە وتاری هەفتانەدا بانگەشەی ناردنی موچەتان دەكرد ، عێراقیەكان و هەرێمی كوردستان و جیهانتان دڵنیا دەركردەوە كە هاوڵاتیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانتان برسیناكەن ، بەڵام بەداخەوە جگە لە برسیكردن هەموو لایەكتان توشی چاوەروانییەكی بێ ئومێدی و دڵەراوكێ كردوە “
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیامەكەیدا راشیگەیاند “نەناردنی موچە بە بیانوی وردبینی كردن دەبێتە هۆكارێك لەسەر كەمكردنەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ.
بایۆمەتری بەشێكی گرنگە لە وردبینی كە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جێبەجێی كردوە”
هاوكات لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانیدا هاتوە “هیوادارین لای بەرێزتان عێراقیەكی خاوەن ماف و حەق بین و دەستوری عێراق بۆ پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە موچەخۆران و مافی جوتیاران و ئاوەدانكردنەوە وەك یەك بێت و چیتر دەستی دەستی پێنەكررێت لەوەزیاتر .”
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواش لە عەبادی دەكات كە بەپێی ئەو مادانەی لە دەستورداهاتوە ،فرۆكەخانەكانی هەرێم بكرێنەوە وداواش كرا پەیامەكەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەهەند وەربگریرێت”