كۆنگرێسی ئه‌مریكا به پرۆژه یاسای ساڵی 2019دا نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلاری بۆ پرچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی شه‌رڤانانی كورد له سوریا ته‌رخان كردووه‌و ئه‌و رێكاره‌ی ئه‌مریكاش نیگه‌رانی توركیای لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاریداوه به ته‌رخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی 2019ی پنتاگۆن بۆ مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هەسەدەو دابینکردنی 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی ئاسایشی سنوور که بۆ رێکخراوه‌که دامه‌زرێنراوه،
له‌و باره‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هاكان چاوش ئوغڵو رایگه‌یاند ”درێژه‌دان به‌و هه‌ڵوێسته له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له روانگه‌ی ئێمه‌وه که ناسراوه و ده‌یزانین، به‌ڵام کارێکه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات نزیکه‌ی تا ئاستی پچڕان ده‌بات”.