وەزارەتی دارایی لیستێكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە

‌وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی چەند وەزارەتێكی راگەیاند و بەپێی لیستەكەش لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.

لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا  ئاشكرایكردووە: كە رۆژی یەك شەممە 4ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكەن و رۆژی دووشەممەش 5ی شوبات مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی لیستەكە  رۆژی سێ شەممە 6ی ئەم مانگە مووچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەش دەكرێت و رۆژی چوار شەممەش 7ی شوبات مووچەی دەزگای گشتی  ئاسایش و رۆژی پێنج شەممەش 8ی شوبات  مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.