بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو نرخی یەک بەرمیل بۆ زیاتر لە ٦٨دۆلاری ئەمەریکی بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی رۆیتەرز، ئۆپێک و کۆمپانیا وەبەرھێنەکانی نەوتی ئەمەریکا پشت راستیان کردووەتەوە کە نرخی نەوت لە ٦٨دۆلاری ئەمەریکی بەرزتربووەتەوە و لە مانگی مایسی ٢٠١٥ ەوە ئەو نرخەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەمرۆ سێ شەممە، کاتژمێر ١٢:٤٥خولەکی نیوەرۆ بە کاتی ھەرێمی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە  ٦١.٨٨ دۆلاری ئەمەریکی واتە  ١٥سەنت بەرزبووەتەوە. 

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٨.٢٩ دۆلاری ئەمەریکی  و ئەمە بەرزترین نرخی نەوتە لە مانگی مایسی ٢٠١٥ ەوە.

بەردەوامی کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپێک و ڕوسیاوە بۆبازارەکانی جیھان و کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ و ھەروەھا خواستی زۆری چین بۆ نەوت بوونەتە ھۆی بەردەوام بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و ھەروەھا روسیاش ھەوڵدەدەن لە ساڵی ٢٠١٨ دا سنورێک  بۆ نرخ و بڕی ھەناردەکردن و ھەڵگرتنی نەوت دابنێن بۆ ئەوەی نرخی نەوتی کۆگاکراو کەم بکەنەوە.