شاندێکی بازرگانی وڵاتی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.
ڕێکەوتی 2025/10/27 نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی خاوەنکاران و پیشەسازانی تورکیا بە سەرۆکایەتی نەڤاف کلیچ، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی بازرگانان و پیشەسازانی نێودەوڵەتیی – USİAD لە باکووری کوردستان و تورکیا.
لە کۆ بوونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەدوای بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمە یەکەمین شاندی بازرگانی و پیشەسازی کۆماری تورکیایە کە دێنە شاری سلێمانی وە هیوادارین بتوانین پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا بەرەو پێشبەرین”.
ڕاشیگەیاند” شاری سلێمانی لەڕووی پیشەسازییەوە بەردەوام لە گەشە کردندا چونکە دەرفەتەکان و ئاسانکارییەکان بۆ دامەزراندنی کارگە ئاسانکراوە و هاوکاری تەواوی وەبەرهێنەران دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو پیشەسازییانەی گرنگن لە پارێزگاکەدا”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا پارێزگای سلێمانی لەڕووی گەشەی کشتوکاڵی و پەلەوەری و گەشتیاری و خوێندن و پیشەسازی بەردەوام لە پێشەنگدایە و هەوڵەکان بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی بەرهەمی ناوخۆین وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواو لە بەرهەمی ناوخۆی دەکەین و پشتیوانی لەو وەبەرهێنەرە بیانییانە دەکەین کە دەیانەوێت لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان بکەن.
نەڤاف کلیچ، سەرۆکی شاندی تورکیا، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێشوازی گەرمی ژووری بازرگانی سلێمانی. کلیچ هیوای خواست کە “هەردوو لا بتوانن پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانیان بەرەو پێش ببەن و هاوکاری و کارئاسانی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروست بکەن” بە مەبەستی هاندانی هاریکارییەکی قووڵتر.
کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان – تورکیا بەڕێوەچوو
لەدرێژەی سەردانەکەیاندا شاندەکەی ووڵاتی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە هۆتێل ڕامادا کۆڕبەندێکی ئابوریان ئەنجامدا کە تیایدا بازرگانان و خاوەنکاران و پیشەسازان و بازرگانان تیایدا ئامادەبون و بازرگانانی ووڵاتی کۆماری تورکیا نمایشی کاڵا و بەرهەمەکانیان کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشناکردنی نوێترین بەرهەمەکانیان.
نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریانکرد لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان تورکیا کە تێیدا سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی بازرگانان و پیشەسازانی نێودەوڵەتیی – USİAD لە تورکیا بەشداربوو، وە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی و یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری و ژمارەیەک لە بازرگانانی پارێزگای سلێمانی ئامادەی کۆڕبەندەکە بوون.
نواف کلیچ، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی بازرگانان و پیشەسازانی نێودەوڵەتیی – USİAD لە تورکیا لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان -(تورکیا) ڕایگەیاند” پارێزگای سلێمانی گرنگە بەلامانەوە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان بەهێز بکەین سەردانی ئەم جارەمان بۆ هاوبەشی کردنی کارە لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازانی پارێزگای سلێمانی تا لە نزیکەوە ئاشنا ببن بە کارە بازرگانییەکانی هەر دوو لا”.
نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆڕبەندەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند” بەخێرهاتنی کۆمپانیاکانی کۆماری تورکیا دەکەین بۆ شاری سلێمانی ئەمەش یەکەمین سەردانی کۆمپانیا بازرگانییەکانە لەدوای هەڵگرتنی ئابڵۆقە لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی کۆماری تورکیا”.
ڕاشیگەیاند”شاری سلێمانی دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی زۆر تێدایە لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و خۆراکی کە دەتوانرێت کۆمپانیا تورکییەکان سوودی لێوەرگرن و کارەکانیان لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای سلێمانی هاوبەشی بکەن”.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، هیوای خواست ئەم سەردانانە بەردەوامی هەبێت و هەر دوو لا هاوکار بن لە پێشخستنی کەرتی ئابووری.
لە کۆتای کۆڕبەندەکەدا کۆبوونەوەی B2B بازرگانی بەڕێوە چوو لە نێوان کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی و وڵاتی کۆماری تورکیا.
لە بوارەکانی: –
1-پیشەسازی پاڵاوگە
2-بیناسازی و هەناردە کردن
3- بەرهەمەکانی گەرم کەرەوە و فێنک کەرەوە
4-پێداویستییەکانی مەلەوانگە
6-کشتوکاڵی و پێداویستی خانوو پلاستیکی
7-خۆراک و خواردنەوە غازیەکان
8-پێداویستی جوانکاری
9-مۆبیلیات
10-دروستکردنی بۆیاخ







