نرخی دۆلار لە هەڵبەز و دابەزی بەردەوامدایە، ئەوەی كۆنترۆڵی نرخی لە بازاڕەكان دەكات چەند هۆكارێكی جێگیر و زانراون و شارەزایان روونیان كردووەتەوە، لەوانە خواست لە بازاڕ و قەبارەی خستنەڕووی لە لایەن بانكی ناوەندییەوە، جیا لە كاریگەری كاتیی رووداو و هەواڵە ...

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەو پڕۆژانەی نیشتەجێبوون کە ئێستا لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێن، تەنها 50٪ کورتهێنانی یەکەکانی نیشتەجێبوون پڕدەکاتەوە و پێویستیان بە زیاتر لە سێ ملیۆن یەکەی نوێیە. بەڕێوەبەری گشتیی بەشی نیشتەجێبوونی ئەو ...

وەزیری كشتوكاڵ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق هۆكاری كێشەكانی جوتیارانەو پابەندی رۆژمێری كشتوكاڵی نەبون و ئەوەش هۆكاری ساغنەبونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی هەرێمە. ئەمڕۆ سێ شەممە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: حكومەتی بەغدا پابەندی رۆژمێری كشتوكاڵی نابێت ...

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 219 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات. ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 219 ملیۆن و 107 هەزار و 561 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 38 ...

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، فشارەكانی ئەمریكا لەسەر بانكی ناوەندی زیاتربوون و داوا لە عێراق كراوە ژمارەی بانكەكانی كەمبكاتەوە و لیژنەیەك بۆ رێككەوتن دەچنە ئەمریكا. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی راگەیاند:” ئەوەی ئێستا پەیوەستە بە ...

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌ كه‌متر له‌ 198 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه‌ بینی. ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 198 ملیۆن ...

دوای سەردانەكەی هەفتەی رابردووی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆكردن و رێككەوتنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەنگژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بوو، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بنەمای پێشنیازەكانی سەردانەكە، بڕیاری رەوانەكردنی بڕێك پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا ...

وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، قەبارەی داهاتی دارایی عێراق لە بودجەی فیدراڵی لە ماوەی حەوت مانگدا 65 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، جەختدەکاتەوە کە پشتبەستن بە نەوت لە بودجەدا بۆ 95% بەرزبووەتەوە. بەپێی ئەو داتا و خشتانەی کە وەزارەتی دارایی لەم مانگەدا سەبارەت ...

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکەمان بکەن نرخەکەی کەمدەکرێتەوە و رێوشوێنەکانی ئاسان دەکرێن. نەسر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، “لەدوای راسپاردنم بەم ئەرکە لە باڵیۆزخانەکەمان دەستمانکرد بە رێکارەکانی ئاسانکاریکردن بە پێدانی ڤیزای ئازەربایجان بە هاوڵاتییانی ...

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات بەجۆرێک ڕۆژانە بە تێکڕا 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتیمانیان دەدرێت. ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما لە هاوین و وەرزی سەرما لە زستاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی زۆر ...