وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى کوردستان حەوت بریارى نوێی دەرکردو تیایدا رایگەیاندوە، لەمەودوا هاوردەکردنی مریشكی بەستوو لە تەواوی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قەدەغەیە.  بەپێی بریارەکانى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی مریشكی بەستوو پارچه‌كانی مریشك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت ، ...

کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، ئاگادارکردنەوەیەکی تایبه‌تی به‌ راوه‌ستانی‌ هاتووچۆ له‌ سنووره‌کانی باشماخ و په‌روێزخان بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە سبەی پێنجشەممە پێدانی ڤیزا له‌ کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رادەگیرێت. مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە ماڵپەڕی فەرمی کۆنسوڵخانە لە سلێمانی، ...

پاش ئەوەی نرخی نەوت بازێكی گەورەی دا و لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دوو دۆلار بەرزبووەوە، جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزییەوە و هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا دەگەڕێندرێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای ...

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، بەجۆرێك دابەزیوە كە ماوەی سێ هەفتەیە دابەزینی وای بەخۆیەوە نەبینیوە، هۆكارەكەشی بۆ زاواكەی ئەردۆغان دەگەڕێندرێتەوە. هەرچەندە دوێنێ سێشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 7.11 لیرە، بەڵام ئێستا لەكاتی بڵاوكردنەوەی ...

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،”هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتنی راستەقینە و ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی لەگەڵ جێبەجێکردنی، ئیدی مووچە بێ لێبڕین دابەشبکرێت”. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،”لە ئەگەری رێککەوتندا بەشە بودجەی مانگانە ...

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم داواکاریە کارگێڕى و داراییەکانى سلێمانى و هەڵەبجەى پەسەندکردوە و لەمساڵدا بە بەهاى (144) ملیار دینار پڕۆژەى خزمەتگوزارى لەسەرجەم سێکتەرەکاندا لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان جێبەجێ دەکرێن. ئەمڕۆ سێ شەممە (23/2/2021) ...

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شیروان میرزا رایگەیاند کە بەم زووانە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، دەگەن بە رێککەوتنی ھاوبەش. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، شیروان میرزا ...

هاوشێوەی مەرزەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش بۆماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش ئاشكرایده‌كات، بڕیارەکە لەڕۆژی 5 شەممەوه‌ جێبەجێ دەکرێت. ئیسماعیل عەلی ئاغا لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ  ڕاگەیاند ...

ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “ناكۆكی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن.” وتیشی، “بڕیارە هەرێم ڕۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكات و ئەگەر هەرێم پابەند ببێت، ئەوا پەیوەندییەكان ئەرێنی دەبن.” سەبارەت ...

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بەرزبووەوە و ئەمەش بەهۆی وردە وردە گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکی کە بەهۆی ئەو دۆخی سەرما و بەستنەی ڕووی لەو وڵاتە کردووە ڕاگیرابوو، هەروەها هۆکارێکی دیکەی گەڕانەوەی خواستە لەسەر نەوت.    نرخی بەرمیلێک نەوتی ...