حکومەتی تورکیا سەرجەم دەروازە و دەرگاکانی بەڕووی وڵاتان کردەوە کە ئەمەیان گەشتیارانی هەرێم و عێراق بە گشتی دەگرێتەوە جگە لە ئێران و ئەرمینیا.   بەپێی نووسراوێکی حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، تێید ائاماژە بەوە دراوە کە تورکیا دەرگاکانی بەرەوڕووی ...

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردووەتەوە، كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا مەترسی خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەران خەریكە دەرەوێتەوە. لەو بارەیەوە موحاسین حەمدوون ئەندام لیژنەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: نرخی نەوت جارێكی تر دەستیكردووەتەوە بە بەرزبوونەوە، ئەمەش وایكردووە مەترسی خەرجنەكردنی ...

وەرزی دروستکردنی قەرەخەرمانە، ئەو خواردنە کوردەوارییەی کە ڕۆژگارێک خوانی هەژاران و ئێستاش خواپێداوەکانە، دروستكردنی قەرەخەرمان، ئەگەرچی ڕەنجێکی زۆری جوتیارانی دەوێت، بەڵام بەرهەمەکەی کەمە. لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک، جوتیارانی سنوری شارەزوور، لە پارێزگای سلێمانی، پێش دروێنەی گەنمەکانیان، دەست بە ...

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دۆخی بڵاوبوونەوەی ...

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: كاری جددی لە پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاراندا كراوە و دەڵێت :”ئێستا پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە”. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند:”زۆربەی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوكراون و گفتوگۆیان لەگەڵ وەبەرهێنەران كردووە و ...

وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندی تەواوی خۆی بەرێكەوتنی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس دووپاتكردەوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا كۆتایی مانگی تەمموزی داهاتوو . عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتەكە لەلێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی حكومەت وتی: ڕێكەوتنی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت “ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی” بۆ درێژكردنەوەی ...

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پێداچونەوەی بە نرخی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی رێکارە کارگێڕییەکان بڕیاردراوە بلیتی گەشتکردن لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە داشکاندنی تێدابکرێت. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری نوێی گواستنەوە جگە لە گۆڕانکاریکردن لە ...

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق (دەقەی ئینگلیزییەکەی) 7/13 گەشتە نێودەڵەتییەکان و بەر لەو وادەیەش گەشتە ناوخۆییەکان بە ژمارەیەکی کەمی گەشتکردن لە رۆژێکدا دەستپێدەکەنەوە، بەڵام لە هەمو دۆخێکدا پێشبینی ناکرێت بەم  زوانە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە. تاھیر عەبدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بە ...

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەدواین گۆڕانکاریەکانی  رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە ٦ ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژورو ئەندامانی ئەنجومەنی ژور تیایدا ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دواهەمین کۆڕانکاریەکانی ڕه‌وشی بازرگانی ...

پارێزگاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نوێی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ و خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌. ئاوێنه‌: د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ڕێنماییه‌كاندا ده‌ڵێت ” فەرمانگاو دامودەزگاكانی دەوڵەت، پێویستە بڕیارو ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكان بەوردیی‌و بەتوندیی‌و بەخێرایی‌و بەبێ‌ چاوپۆشیی‌و كەمتەرخەمیی‌و بۆڵبژێریی‌و جیاكاریی ...