به‌بۆنه‌ی به‌هار و نه‌ورۆز جوڵهکەوتووەتە بازاڕی جلی كوردی و به‌رگدوروه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێنده‌ جلیان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت داواکاری له‌ هاووڵاتیان وەرناگرن. ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بوو به‌هۆی تەنگژەی دارایی هاووڵاتیان توانای دروونی جلوبەرگی کوردیان نەبوو و قوماش فرۆشان ...

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: پێشنیاری ھەڵگرتنی ڤیزایان لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق کردووە، ھیواشی خواست کە لەمبارەیەوە ھەواڵی ئەرێنی رابگەیەنن.  بەپێی ئەو ھەواڵانەی كه‌ لە میدیاكانی فەرمی ئێران بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، زەریف کە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ...

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆککۆماری ئێران کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.  دوا بە دوای سەردانەکەی حەسەن رووحانی بۆ عێراق و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، هەردوو سەرۆک کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد. هاوکات لە کۆنفرانسەکەدا سەرەتا ...

ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاند دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی چین، بڕیاری دا بە ھەڵپەساردنی بەکارھێنانی سەرجەم فڕۆکەکانی جۆری “٧٣٧ ـ ماکس ٨” کە لە لایەن کۆمپانیای پوینگ-ی ئەمریکییەوە بەرھەم دەھێندرێت. بەپێی هەواڵێکی ئەسۆشیتد پرێس، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی چین، بڕیاری دا بە ...

رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌مساڵدا ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم و پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزیش مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت. له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا له‌ به‌رنامه‌ی پانۆرامای كوردسات نیوز، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ...

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە دووكندارەكان، كە نرخ بەرز نەكەنەوە و ئەگەریش هاڵاتیان هەر نرخ بەرزبونەوەیەكیان بینی لیژنەكەیان ئاگاداربكەنەوە. گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشتر و ئێستا و داهاتوش بەردەوام لیژنەكانیان چاودێری بازاڕ دەكەن و ...

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تاكو ئێستا هەرێم یەك بەرمیل نەوتی ڕادەستی بەغدا نەكردوەو بەم نزیكانەش هەردوولا بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە كۆدەبنەوە. (سامر غەزبان) كە هاوكات جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ كاروباری وزە ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵەكان چڕ دەبنەوە بۆ ...

دواى زیاتر له‌ 2 ساڵ له‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى نه‌هێشت كه‌ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا به‌ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ و بڕیارێكى دڵخۆش كه‌ر ده‌ززانرێت بۆ باشكردنى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و جوڵه‌ى بازارو مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كان . ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ ...

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی هاتنی رۆژی جلی کوردییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات. قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی رۆژی جلی کوردییەوە، لە ئەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاندووە: جلی کوردی وەک سروشتی کوردستان جوان و ...

کاتژمێر 9ي ئێۆارەی 2019/3/9 لە ئوتۆێل مۆنرۆی شاری بەیروت بەبۆنەی 8ي مارس رۆژی جیهانيی ژنانەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكى بەرچاو لەبەرپرسان و سەفیرو دیبلۆماتکاری وڵاتانی عەربی، ژمارەیەك ژنی سەرکردە و سەرکەوتووي وڵاتانی عەرەبی لە بواری کاردا کە شوێن دەستیان دیارە لەلایەن ...