رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ توركیا رو له‌ هەڵکشانە و ته‌نها له‌ ساڵی‌ رابردودا سێ ملیۆن و (330) هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بێكار بون. ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاماری‌ توركیا رێژه‌ی‌ بێكاری‌ بۆ ساڵی‌ (2016) لە وڵاتەکەی بڵاو كرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، ...

 بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 9 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاریان خستۆتە بازاڕەوە، كە بەراورد بەساڵی رابردوو 2 ملیار دۆلار زیاتر بووە. بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 21ی ئادار 9 ملیار‌و 481 ملیۆن‌و ...

میدیاكانى كوردستان كاریان له‌سه‌ر بزواندنى هه‌ستى نیشتمانى هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى به‌رهه‌مى خۆماڵى نه‌كردوه‌، كه‌ به‌شێكه‌ له‌به‌رپرسیارێتییان. له‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا، هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانى كاڵا‌و به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى ریكلامكردن‌و كارى میدیاییان پێكده‌هێنێت.  به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌رو كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه‌و وێبسایته‌كانه‌وه‌ ریكلام‌و ...

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەنگاوێكی نوێ لەدژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەبەر كە پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ نابن و ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنی نەگونجاودا پارك دەكەن. لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتێكی نوێی لەدژی ئەو شۆفێرانە گرتەبەر كە ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنی ...

نرخی نەوت بۆ یەكەم جار لەوەتەی چەند مانگی رابردوو بۆ یەكەم جار هاتە خوارەوە بۆ خوار 50 دۆلار. بەپێی راپۆرتی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، نرخی نەوت بۆ كەمتر لە 50 دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بۆ یەكەم جارە لەوەتەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ...

 بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنوریەكانی عیراق، داهاتی شەش مانگی مەرزی شەلامچە ئاشكرا دەكات، كە زیاتر بووە لە 31 ملیار دینار. (لیوا سامی عەبدولحسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنوریەكانی عیراق رایگەیاند، داهاتی شەش مانگی رابردووی دەروازەی نێودەوڵەتی شەلامچە، كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای بەسرە‌و ...

(محەمەد ئەمین هەورامی) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك لەسەر زیادكردنی نرخی كارەبای نیشتمانی دەدات‌و دەڵێت، نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد ناكرێت، بەڵام لەسەر فەرمانگە حكومیەكان‌و ناوچە پیشەسازی‌و بازرگانیەكان زیاد دەكرێت. هەورامی لە لێدوانێكدا بۆ (ئێس ئێن ئێن) رایگەیاندوە، هیچ بڕیارێكمان ...

 ئەمڕۆ ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧، نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:ـ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٩١ هەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٢٣ هەزار  دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٥٣ هەزار دینارە. نرخى یەک لیرەی ستاندارد بە ...

  بەسەرپەرشتی نوێنەری ژوور شاندێکی بازرگانی کوردستان بەشداری پێشانگایەکی تایبەت بەکارەبا لەوڵاتی چیک دەکەن.   بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی چیک بە سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ ٢٢ / ٣، ...

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی سووردا گرت، كە بەدەر لە مەرج‌و رێنماییەكان لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێن. (گۆران قادر) سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی كە دەستیان پێكردوە بۆ ...