دی،ئێن، ئۆ ،ئینتەرناشناڵ بۆ وزە رایگەیاند: دووبیری نەوتی نوێیان دۆزیوەتەوە لەبیرەكانی تاوكی لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەستیان بەدەرهێنانی كردوە ،هەروەها ڕۆژانە 37 هەزار بەرمیل دەردەهێنرێت .    كۆمپانیاكە ئەوەشی راگەیاند : مانگی رابردوو بری بەرهەم هێنان لەبیرەكانی تاوكی لەهەرێمی كوردستان زیادی ...

له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ نزیكه‌ی‌ زیاتر له‌ 15 ڕۆژ گه‌شته‌كانی كۆمپانیای‌ جێرمه‌نی‌ به‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕاگیرا، وابڕیاره‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی‌ سویدو ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر. به‌پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ له‌سه‌ر ...

بڕیارە ٥ دەروازەی سنووری نوێ لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیادا بکرێتەوە. ئەحمەد داود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی ھەرێمی کوردستان کە سەرلەبەیانی دوێنێ‌ بەسەردانێک گەیشتنە شاری وانی باکووری کوردستان رایگەیاند: بەھای ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا ...

ئەمڕۆِ 16-3-2014 وەك دەربڕینی هاوخەمی، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خولەكێك كاركردنی راگرت لە ساتەوەختی بۆردومانكردنی هەڵەبجە لە 16-3-1988 دا.   ئەمڕۆ 26 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كیمیارانكردنی هەڵەبجەدا و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك و ئەندامان و كارمەندانی ژوری بازرگانی و ...

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی شاری سلێمانی دەکاتەوە، هەر کێشەو گیروگرفتێکیان هەیە لە کاتی هاوردە و هەناردەی کەلوپەل و پێداویستیەکاندا، تکایە بە ڕاپۆرت پێشکەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن. ...

فەیسبوک بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای‌ (واتس ئەپ)ی کڕی کە تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزاری‌ نامه‌ له‌ مۆبایلی‌ زیره‌كدا. نرخی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕی‌ (16) ملیار دۆلاره‌و بڕیاره‌ فه‌یسبوك (4) ملیار دۆلار به‌كاش بداته‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌و (10) ملیاره‌كه‌ی‌ دیکەش به‌ شێوه‌ی‌ پشك بدات. كڕینی‌ (واتس ...

كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبێل (GMC) زیاتر له‌ (1.37) ملیۆن ئۆتۆمۆبێل له‌ جیهاندا ده‌كێشێته‌وه‌ به‌هۆی مردنی (13) كه‌س به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌وه‌. كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: گرفتێك له‌ سویچی كارپێكردنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ پێویست به‌ گۆڕینی شوێنكه‌ی ده‌كات، بێئه‌وه‌ی ...

رێژەی قەرزەكانی جیهان، تاكو ناوەڕاستی ساڵی 2013ی رابردوو گەیشتۆتە بڕی 100 تریلیۆن دۆلاری ئەمەریكی. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو قەرزانە دەگەڕێتەوە بۆ فراوانی دەرچوونی سەنەدەكان لەلایەن حكومەت‌و كۆمپانیاكانی جیهانەوە لەكاردانەوەی قەیرانی داراییدا. رێژەی ئەم قەرزانە لەكاتێكدایە ...

نەبونی پەیوەندیەكی باش لەنێوان فەرمانگە تایبەتمەندەكانی گومرگ لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كێشە بۆ بازرگانای ئاژەڵ دروستدەكات. سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسایتی ژوری راگەیاند: بازرگانان گلەییان لە فەرمانگەكانی گومرگ هەیە،لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و دەڵێن ئەو ماڵەیەی لەگەڵیاندا دەكرێت ...

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 205 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یاره‌ 21 به‌ 239 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 24 به‌ 273 هه‌زار دیناره‌. به‌ گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی ...