ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی ته‌رخانكراوه، به‌شی پێداویستیه‌كانی پارێزگاكه ناكات‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان هاوكارییان بكه‌ن، ئه‌وا ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار لیتر به‌نزین، پێداویستی پارێزگای سلێمانی پڕده‌كاته‌وه. (جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی ...
وه‌زیری ئابوری توركیا پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌ی به گرنگ وه‌سفكردو راشیگه‌یاند: پێشتر نه‌یتوانیوه بڵێت كه كورده. به‌پێی سه‌رچاوه توركیه‌كان زه‌فر چاغلایان كه خۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه “شه‌ش بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌مده‌توانی بڵێم كوردم”. وه‌زیری ئابوری ...
بانكی ناوه‌ندیی توركیا ئاشكرایكرد، پێده‌چێت ئه‌مساڵ عێراق نازناوی گه‌وره‌ترین بازاڕی كاڵاكانی توركیا له‌ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت. (ئاردیم باشچی) پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی توركیا به‌كه‌ناڵی (سی ئێن بی سی) ئه‌وروپای ڕاگه‌یاندووه، پێده‌چێت عێراق ئه‌مساڵ ببێته گه‌وره‌ترین بازاڕی كاڵاكانی توركیا، به‌وه‌ش عێراق نازناوی گه‌وره‌ترین بازاڕی ...
 
			


