ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له پاكستان ئاشكرایان كردووه كه چه‌ند مانگی داهاتوودا كوڕی ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆك كۆماری پاكستان ده‌چێته ناو دونیای سیاسه‌ته‌وه و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی باوكی ده‌گرێته ده‌ست. بیلاول بۆتو زه‌رداری كوڕی سه‌رۆكی پاكستان بڕیاریداوه، له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2012دا ...
له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له مه‌رزی په‌روێزخان، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (267) ته‌ن خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گیراوه كه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه. به‌پێی ئامارێكی یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك له مه‌رزی په‌روێزخان، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا “تشرینی یه‌كه‌م”، پشكنین بۆ نزیكه‌ی ...
بڕیاره هه‌زار‌و 75 كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی سلێمانی دابمه‌زرێنرێن و كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتووش ناوه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه بۆ هه‌ریه‌ك له د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی سلێمانی و مه‌حمود عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌سلێمانی و ...
دوای شه‌ش ساڵ له‌ده‌رچوونی، یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و بڕیاره دوای په‌سه‌ندكردنی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمان غەریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ئاشكرایه یاسای ...
كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له ئوردن روو ده‌دات، راپه‌ڕینه و داواكارییه بۆ چاكسازی، داواش ده‌كات هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رداری داواكانیان نه‌بن. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین له ئوردن بڵاویكرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی شورای كۆمه‌ڵه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه ...
هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی “حەسنا مەتەڕ” بە سەردانێکی تایبەت گەشتۆتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا لە شاری هەولێرە. سەرچاوەیەک لە باڵوێزخانەی لوبنان لە هەولێر رایگەیاند “ئەم هونەرمەندە بەمەبستی ئەنجامدانی چەند کارێکی هونەری سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە”. هاوکات (خەندان) لە زاری مەتەڕ ...
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی دیجله فه‌ریقی روکن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیی،رۆژی شه‌ممه، بڕیاریدا گۆران جه‌وهه‌ر ده‌ستگیربکرێت که به‌رپرسی هێزێکی پێشمه‌رگه‌یه‌و له پێکدادانه‌که‌ی دوێنێی دووزخورماتوودا به‌شداربوو. زه‌یدیی له‌لێدوانێکیدا بۆ ژماره‌یه‌ک ئاژانسی هه‌واڵ ، وتی “له کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 4 فه‌ریق حامد که‌مه‌ر‌و فه‌رمانده‌ی ...
بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا، به‌شداری زیاتر له(300) كۆمپانیا، پێشانگه‌ی كشتوكاڵ‌و خواردن بكرێته‌وه‌و پێشانگه‌كه‌ش له(26 بۆ 29-11-2012) به‌رده‌وامده‌بێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا، پێشانگه‌ی كه‌لوپه‌ل‌و كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی‌و پیشه‌سازی خۆراك له‌شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، كه بڕیاره له(26 بۆ 29-11-2012) به‌رده‌وامده‌بێت. زیاتر له(300) كۆمپانیای ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ...
ده‌رکه‌وتووه ئەوگه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی مه‌زارگه‌کانی ته‌وێڵه‌و بیاره ده‌که‌ن له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان، زۆربه‌ی گه‌شتیاران ناتوانن به‌پێی پێویست بمێننه‌وه، چونکه شوێنی مانه‌وه‌یان نیه. به‌هۆی بوونی چه‌ندین مه‌زارگه‌و شوێنی ئایینی پیرۆز له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان، وایکردووه ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌شتیاری ئایینی سه‌ردانی ناوچه‌که بکه‌ن. مامۆستا (فاخیر ...
به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری، كه سه‌رۆكی پارتی دیالۆگی نیشتمانییه، حزبی به‌عسی ئیشتراكی هه‌ڵوه‌شاو، باشترین حزبه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی له‌عێراقدا. سایتی (قرائات) له‌زاری (ساڵح موتڵه‌گ)ه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ستایشی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاو ده‌كات‌و له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، به‌عسییه‌كان وه‌ك سه‌ركرده‌و ...











