کۆگاکان پڕن لە خۆراک و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.

ڕێکەوتی 2026/3/5 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور و عوبێد سلێمان و بورهان عەلی، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، لەناو پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازییان لە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان و بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی سلێمانی کرد.
لەم چوارچێوەیەدا، هەر دوو لایەن سەردانی ژمارەیەک لە کۆگاکان و گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگا دار بن لە بڕ و بارودۆخی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان.
پاش بەسەر کردنەوەی ژمارەیەک لە کۆگای خۆراکی، دڵنیایی درا کە کۆگاکان پڕن لە خۆراک و کاڵای سەرەکی و هیچ کەمییەک لە بازاڕدا نییە، هەروەها هاتنی خۆراک و کاڵاکانیش بەردەوامە. هەر دوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام چاودێری بازاڕ و کۆگاکان دەکەن بۆ پاراستنی ئارامی بازاڕ و دڵنیایدان هاووڵاتییان.