ڕێکەوتی 2025/6/16 ئارام بابان، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومییەکان و نوێنەری بانکی مەرکەزی عێراق و وەزارەتی ژینگەی عێراق و ناوەندی جیهانی دارای و بازرگانی، بەشداربوون لە کۆڕبەندی بەهێزکردنی ئابووری سەوزی عێراق.
کۆڕبەندەکە لەلایەن، زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ڕێکخرابوو بە دروشمی” کۆربەندی بەهێز کردنی ئابووری سەوزی عێراق: بە پاڵیشتی دارایی بۆ کەشە پێدانێکی بەردەوام” کە تێیدا سەرجەم خاوەن کارە کان، کە سانی پەیوەندیدار لە دام و دەزگا حکومی و ناحکومییەکان، کەسانی ئەکادیمی، خوێندکاران لە بوارە پەیوەندیدارە کاندا بەشداربوون لەکۆربەندەکەدا.
بەشێکی دیکەی کۆڕبەندەکە تایبەت کرابوو بەو پرۆژانەی کە گەنجان دەستیان پێکردووە و دۆستی ژینگەیە کە توانیویانە داهێنان بکەن و دووبارە پاشماوەکان بەکار بهێننەوە و لە پرۆژەی بچووک و مام ناوەنددا بەکاری بهێننەوە.
لە کۆڕبەندەکەدا بەشێک لەو پرۆژانە نمایشکرابوون کە دۆستی ژینگەن و لەلایەن گەنجانەوە کاری لەسەر کراوە و تواندراوە پێشکەوتنیان بۆ بکرێت و بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕە و دەرفەتی هەلی کار برەخسێنن.