کۆمپانیای احداث التقدم خەڵاتی سوپاس و پێزانین دەبەخشێت بەسەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی
ڕێکەوتی ٢٥-٥-٢٠٢٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کازێو کاوە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی ، پێشوازیانکرد لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای احداث التقدم و بەڕێوەبەری بە بازاڕکردنی کۆمپانیاکە.
لە سەردانەکەدا (عەلی بەشیر)، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای احداث التقدم، بانگهێشتامەی فەرمی دایە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بۆ بەشداریکردن لە کرندەوەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەی خانووبەرە، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای بیناسازیی پارێزگای سلێمانی.
علی بەشیر ئاماژەی بەوەدا: پێشانگاکە بەچاودێری حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بە بەشداری زیاتر لە 140 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی، پێشانگای نێودەوڵەی خانووبەرە، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای بیناسازیی مۆدێرن لە ڕێکەوتی ٢٨ – ٣١ / ٥ /٢٠٢٥ لە ناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە بەڕیوەدەچێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی پێشانگاکە دوپاتکردەوەو هەوڵەکانی کۆمپانیای احداث التقدمی بەرزنرخان کە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی پێشانگا لە شاری سلێمانی هیوایخواست سەرکەوتوبن بۆ یاتر بەرەو پێشبردنی پێشانگا و راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی.