ڕێکەوتی 2025/12/7 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرمایەداران و بازرگانان لە شاری سلێمانی پێشوازیان کرد لە بەڕێز (تۆماسۆ سانسۆن) کونسوڵی گشتی کۆماری ئیتاڵیا و تیمی یاوەری.
ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردن و باسکردنی بازرگانی و پیشەسازی نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتی ئیتاڵیا بۆ زیاتر گرنگیدان بە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەر دوو لا.
لە کۆ بوونەوەکەدا (تۆماسۆ سانسۆن) کونسوڵی گشتی کۆماری ئیتاڵیا، ئاماژەی بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی گونجاو کار لەسەر هەموو ئەو سێکتەرانە بکەن کە خواستی هەر دوو لای لەسەرە وە شاندی بازرگانی وڵاتی ئیتاڵیا بێنە پارێزگای سلێمانی تا لە نزیکەوە ئاشنا ببن بە کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی و بوارەکانی دیکە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەخێرهاتنی گەرمی بەڕێز (تۆماسۆ سانسۆن) کونسوڵی گشتی کۆماری ئیتاڵیا و تیمی هاوکاری کرد وە ئەم سەردانەی بە نیشانەی دروستکردنی پەیوەندی پتەو و کاریگەر لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی ناو برد.
ئاماژەی بەوەشدا ئێمە لە پارێزگای سلێمانی باوەڕمان وایە کە ئەم سەردانە دەستپێکێکی نوێ دەبێت بۆ کارکردن لەسەر پرۆژە گەورە و بەرهەم دارەکان، وە هەموو ڕێگایەک بۆ دابینکردنی ژینگەیەی کار و بازرگانی سەلامەت ئامادەکراوە.
سەرۆکی ژووری بارگانی ئاماژەی بەوەشدا، ئومێدەوارین کە ئەم کۆبوونەوەیە بنچینەیەکی بەهێز دابێت بۆ دامەزراندنی دەستەی هاوبەشی کار و دیالۆگی بەردەوام، تا بتوانین لە بواری کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشت و گوزار و وەبەرهێناندا کار لەگەڵ یەک بکەین.







