کار بۆ دامەزراندنی زانکۆیەکی کوردی لە ئەڵمانیا دەکرێت.

ڕێکەوتی ۱۱/٦/۲٠۲٥ شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئارام بابان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیانکرد لە ژمارەیەک لە کوردانی ووڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی باسکردن و گفتوگۆ کردن لە بارەی دروستکردنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی، لە ووڵاتی ئەڵمانیا.
کوردانی ئەڵمانیا باسیان لەوەکرد ئامانج لە دامەزراندنیی زانکۆکە ناساندنی ناسنامەی کورد و توانا و لێهاتوی کوردانە لە داهێنا و پێشکەوتنە زانستیەکان لەسەر حاستی جیهان.
شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانییەوە بەخێرهاتنی کردن و رایگەیاند، ئێمە ئەم هەنگاوە وەک سەردانێک سەیر ناکەین بەڵکو هێمایەکی گرنگی ئەو پەیوەندییە بەنرخەی نێوان جیاهنی ئەکادیمی و بازرگانی دەبینین، ژووری بازرگانی لە پێگەیەکی ناوازە و بەهێزدا وەستاوە، نوێنەرایەتییەکی گرنگی کەرتە تایبەتەکان دەکات لە هەمان کاتدا وەک پردێک لە نێوان دیدگایەکی زانستی دا خزمەت دەکات.
ئامژەی بەوەشدا، باوەرمان وایە داهاتووی ئابووریمان و گەنجانمان و کۆمەلگاکەمان لە هاوبەشییەکی گرنگدایە کە (زانست و زانیاری) لەگەڵ دەرفەتدا یەک دەگرێتەوە و بیرۆکەکان دەگۆرن بۆ کردار، ئەرکی ئێمە لە ژووری بازرگانیدا بەهێزکردنی بازرگانی ناخۆیی و راکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی و رەخساندنی دەرفەتی بەردەوام بۆ خەڵکی سلێمانی و عێراق بە گشتی.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ئێمە دەزانین پێشکەوتنی هەر نەتەوەیەک پەیوەستە بە پەروەردە و لێکوڵینەوە، توانای بەستەوەی ئەو هێزانە وە بە بەکارهێنانیان لە جیهانی دەرەوە و بازگانیدا.
سلێمانی شارێکی مێژوویی رۆشنبیری و خۆراگرە بەڵام زیاتر لە هەموو شتێک شارێکە پەیوەندی بە هێزی هەیە بە پاڵپشتی و هاوکاری یەکتر پێمان وایە دەتوانین سلێمانی بگۆرین بۆ ناوەدنێکی گەشەی ئابووری و داهێنان بەیەکگرتنی ئەکادیمی و بازرگانی کە نەک تەنها خزمەت بە سلێمانی و هەورێمی کوردستان بکات بەڵکو خزمەت بە هەموو عێراق بکات.
ئێمە بە دیدگایەکی یەگرتووەوە کار دەکەین داهاتووی سلێمانی روونە و دەستکەوتەکانیش بێ سنوورن
جارێکی تر بە گەرمی بەخێرهاتنتان دەکەین هیوادارین سەردانەکەی ئەمجارەتان سەرەتای پەیوەندییەکەی درێژخایەن بێت لە نێوان زانکۆکەتان و ژوورەکەمان، پێکەوە بتوانین داهاتوویەکی باشتر و گەشاوەتر بنیادبنێین.