ژووری بازرگانی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکان.

ژووری بازرگانی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکان.
رێکەوتی 2025/6/11 ئارام بابان، عوبێد ئەحمەد، سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیان کرد لە ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی شاری سلێمانی.
بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ڕۆشتنی کاڵای ئەو کارگانەی لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.