بەڕێز بازرگانان و سەرمایەداران، وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی پارێزگای سلێمانی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەم یەک دەنگی و هەڵوێستییەدا، دەمانەوێت سەرنج و دڵسۆزیتان بەرز بنرخێنین بۆ “هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان” وە سوپاسێکی بێ پایانمان هەیە بۆ هەمووتان.
هەمووتان، پاڵنەر و هێزی ئابووری ناوچەکەن، ئێوە نیشانتاندا کە بازرگانی تەنها لە بازاڕ و قازانجدا نییە، بەڵکوو هاوبەشێکی گرنگی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییشە. بەدەمەچونتان بۆ کەمپینی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئەم دەستپێشخەرییەتان، هەڵوێستێکی کوردایەتی بەهێز بوو لەسەر یەکێتی و پاڵپشتی لە کاتێکی گرنگدا.
ئێوە هەمیشە پێشەنگ و بەرچاوبوون لە بەخشین و گەیاندنی هاوکاری لە ڕووداوە نەخوازراوەکان و کارەساتە سروشتییەکان کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە.
سوپاسێکی نەبڕاوەمان بۆ هەر یەکێک لە ئێوە، کە بەشداربوون لە کەمپینی مرۆڤایەتی “هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان” بە شێوەیەکی بەرچاو ، کە نموونەیەکی گەورەیە بۆ نەوەکانی داهاتووی بازرگانی کوردستان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
2026/1/25
پەیامێک بۆ بازرگانان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەران







