پێشانگای (صنع فی العراق) لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ڕێکەوتی 2025/7/7 عوبێد احمد، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ حەسەن ڕەحیم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل و ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، گوڵان نیروان، بەڕێوەبەری بازاڕسازی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی (ئامانج جەلال فایەق) بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (بە وەکالەت) یان کرد.
ئامانج لە سەردانەکە، باسکردن بوو لە بەڕێوەچوونی پێشانگای (صنع فی العراق) وە گرنگی کاری هاوبەشی نێوان دەزگا حکومییەکان و سێکتەری تایبەت بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و بەڕێوەچوونی پێشانگاکان لە شاری سلێمانی.
(ئامانج جەلال فایەق) بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، ڕایگەیاند “ئێمە لە وەبەرهێنانی سلێمانی پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە پێشانگایانە دەکەین، باوەڕمان وایە کە ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پێشخستنی پیشەسازی و ئابووری هەرێم. پێشانگاکە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ناساندنی تواناکانی پیشەسازی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی.”
پێشانگای (صنع فی العراق) لە ڕێکەوتی 28 بۆ 31 / 8 / 2025 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە ڕێوە دەچێت.