نوێنەرانی پرۆژەی داهێنەرانی ئایندە سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.

ڕێکەوتی 2025/9/10 محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،کازێو کاوە، ئارام بابان، بەهمەن عوسمان، جەوهەر ستار، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، یوسف شەریف، بەڕێوەبەری گشتی ژوور، پێشوازیان کرد لە، د.سادات عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان و ئەیووب کەریم، بەڕێوەبەری سەنتەری CDC زانکۆی پۆلیتەکنیک، هەرێم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و کامەران عمر، لێپرسراوی بەشی هەماهەنگی و بەدواداچون لە کۆمەڵەی خوێندکاران و هێمن ڕەشید، بەڕیوەبەری دڵنیای جۆری لە زانکۆی جیهان سلێمانی.
لە کۆ بوونەوەکەدا شاندی میوان، باسیان لە پرۆژەی (داهێنەرانی ئایندە)کرد کە لالەیەن گەنجانی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەشیان کراوە و چەندین بیرۆکەی گرنگی تێدایە کە لە ئیڤێنتێکی گەورەی فراواندا لە شاری سلێمانی لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم نمایش دەکرێت.
وە داوایان کرد ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوکاریان بن بۆ بەرەوپێشبردن و ناساندنی ئەو بیرۆکانە بەخاوەن کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
لای خۆشیانەوە نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی خۆیان دەربڕی بە هاوکاریکردنیان و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیاکان بۆ بەشداریکردن و هاوکاریکردنی خاوەن بیرۆکەکان و کەوتن بەسەر پێی کارکردنیان لە پارێزگای سلێمانی و بڵاوبوونەوەیان بەتەواوی عێراقدا.