لە سێمانی وۆرکشۆپی تایبەت بە بازاڕی کاغەزە داراییەکان بەڕێوەچوو.
ڕێکەوتی 2025/8/25 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد ڕەسول، جێگری سەرۆکی ژوور و عوبێد سلێمان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم/ لە شاری سلێمانی بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپی (دامەزراندن یاخود کاراکردنی بازاڕی کاغەزە داراییەکان لە کوردستاندا).
وۆرکشۆپی لەلایەن وەزارەتی دارای و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم/ لە شاری سلێمانی ئەنجام درا بۆ پسپۆڕانی دارایی و ئابووری بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر دامەزراندن یاخود کاراکردنی بازاڕی کاغەزە داراییەکان لە کوردستاندا.


