لە ئیسپانیا سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانس دەکات
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٢ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لەگەڵ دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ، سەردانی کۆمپانیای(Consultrans)یان کرد لە شاری مەدرید لە ووڵاتی ئیسپانیا.
لەسەردانەکەدا چاو یان بە جولیان گارسیا ڤالڤێردی ، سەرۆکی کۆمپانیاکەو ئەنتۆنیۆ ڤیلچێز فاجاردۆ، کە پێک هاتووە لە سێ کۆمپانیا کە لە بوارەکانی راوێژکاری ئەندازیاری و بیناکردن و هێڵی شەمەندەفەر ووزەی نوێ کە بریتیە لەکۆمپانیاکانی IMATIA , Farady کە چەند پرۆژەیەکیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ووڵاتنی دیکە ئەنجامداوە.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا داوایکرد لە داهاتودا بەها وكارى و رەزامەندى وەزارەتى شارەوانى و شارەوانى سلێمانى يتوانن كه نەخشەو دیزاینی چارەسەرکردنی گرفتی هاتوچۆ و دانانى سیستمێکی هاتوچۆی پاسی گشتی بۆ گواستەوه لەناوشارى سلێمانى ئه نجام بدەن .
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشیکرد کابکەن لە وەبەرهێنان لە کەرتی ووزەی نوێ و پیشەسازی.