شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری پێشانگای گەشتیاری لە هەولێر دەکات

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر کرد
ڕێکەوتی، 2025/5/6، بورهان علی، جەوهەر ستار، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، بەشداریانکرد لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەم پێشانگایەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 20 وڵات تێیدا بەشدارن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی ناساندنی رووی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بە جیهان و راکێشانی سەرنجی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ وەبەرهێنان لە سێکتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.