ڕێکەوتی 2025/5/12 خالید حاجی علی،بابان عوسمان، کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەووڵاتی ئەمریکا بەشداریانکرد لە کۆنفرانسی وەبەرهێنان.
ساڵانە لە وڵاتی ئەمریکا گەورەترین کۆنفراسی وەبەرهێنان بەڕێوە دەچێت کە زیاتر لە ٥٠ هەزار وەبەرهێن تیایدا بەشداردەبن بۆ ئەمساڵ ٥٠ وەبەرهێن لە عێراق بە شدابووە کە لەو ڕێژەیە ۲٥ وەبەرهێن لە هەرێمی کوردستان بووە، شاندێکی بازرگانی و وەبەرهێنەرانی سلێمانی بەشدارن.
ئامانج لە بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە ئاشنابونە بە شێوازی وەبەرهێنان لە ئەمریکا، شاندەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی گفتوگۆ و دانیشتنیان لەگەڵ ژمارەیک وەبەرهێنی ووڵاتی ئەمریکا ئەنجامداوە بەمەبەستی ئاشناکردنی یاساکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، ئەو دەرفەتانەی لە پارێزگای سلێمانی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و خۆراکی و گەشتوگوزار و کەرتی بانکی چەندی بواری دیکە.