ڕێکەوتی ۲٦/٥/۲٠۲٥ بورهان علی، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی لە شاری ئەنتاڵیا لە ووڵاتی تورکیا لەگەڵ سەرۆک و جێگر پیشەسازی ئەنتاڵیا کۆبونەوە.
ئامانج لەم سەردانەی شاندی بازرگانان بۆ لەنزیکەوە بینینی کارگەکان و بەرهەمەکانی کارخەنەکانی شاری ئەنتاڵیایە وە کۆبونەوەی ڕوبەڕوی بازرگانان و پیشەسازانی شاری سلێمانی لە گەڵ خاوەن کارگەکانی ئەنتاڵیا.
نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی پیشەسازی ئەنتاڵیا کۆبوینەوە و باسیان لەوەکرد پارێزگای سلێمانی گرنگی زۆری بەکەرتی پیشەسازیداوە وەدەمانەوێت خاوەن کارگەکانی ئەنتاڵیا بێنە شاری سلێمانی لقی کارگەکانیان دامەزرێنن، وەک ژووری بازرگانی هاوکاری تەواویان دەبین بۆ کارئاسانیکردن و دۆزینەوەی هاوبەشی کارکردن لەگەڵیان.