شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەن

‏‎ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢٥ محمد رسول جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئارام بابان، عوبێد احمد، صابر امین ، جوهر ستار، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد و لەلایەن (حسن رحیم، بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی) و (حسین حمەکریم، جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندیەکان) و (گوڵان نیروان، بەڕێوەبەری بازاڕسازی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی) پێشوازیان لێکرا.
ئامانج لەسەردانەکە باسکردنبوو لە گۆڕانکاریەکانی بینای پێشانگاو بەرەوپێشچونی کارەکانی پێشانگای کتێب و پێشانگای صنع في العراق.
لە کۆبونەوەکەدا هەموان هاوڕابون لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری بۆ ئەوەی پێشانگاکانی سلێمانی بە ئاستێکی بەرز بەڕێوەبچێت.
‏‎شاندی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک کە ببێتەهۆی بەرەو پێشچونی پێشانگاکانی سلێمانی وە سەرکەوتنی پێشانگا.