ڕێکەوتی 2025/7/6 نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، ئارام بابان، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە (د. زانا جەمال) بەڕێوەبەری زانکۆی گۆتنگن ئەڵمانیا، (د. یونس بەهران، د. شێرکۆ حمەئەمین، د. داستان جەمال) بۆردی زانکۆی کوردی ئەڵمانیا. بە مەبەستی باسکردن و گفتوگۆ کردن لە بارەی دروستکردنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی، لە وڵاتی ئەڵمانیا.
شاندی دامەزراندنی زانکۆی کوردی لە ئەڵمانیا باسیان لەوە کرد ئامانج لە دامەزراندنیی زانکۆکە ناساندنی ناسنامەی کورد و توانا و لێهاتووی کوردانە لە داهێنا و پێشکەوتنە زانستییەکان لەسەر ئاستی جیهان.
نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی سلێمانییەوە بەخێرهاتنی کردن و ڕاگەیاند، کارکردن بۆ دامەزراندنی زانکۆیەکی کوردی ئەڵمانی کارێکی گرنگە ئێمە پاڵپشتی دەبین تا بتوانین پێکەوە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروستکردنی زانکۆکە بنێین.