شاندێکی بازرگانی وڵاتی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.

شاندێکی بازرگانی وڵاتی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.

ڕێکەوتی 2025/10/27 نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی خاوەنکاران و پیشەسازانی تورکیا بە سەرۆکایەتی نەڤاف کلیچ، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی بازرگانان و پیشەسازانی نێودەوڵەتیی – USİAD لە باکووری کوردستان و تورکیا.

لە کۆ بوونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەدوای بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمە یەکەمین شاندی بازرگانی و پیشەسازی کۆماری تورکیایە کە دێنە شاری سلێمانی وە هیوادارین بتوانین پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا بەرەو پێشبەرین”.

ڕاشیگەیاند” شاری سلێمانی لەڕووی پیشەسازییەوە بەردەوام لە گەشە کردندا چونکە دەرفەتەکان و ئاسانکارییەکان بۆ دامەزراندنی کارگە ئاسانکراوە و هاوکاری تەواوی وەبەرهێنەران دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو پیشەسازییانەی گرنگن لە پارێزگاکەدا”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا پارێزگای سلێمانی لەڕووی گەشەی کشتوکاڵی و پەلەوەری و گەشتیاری و خوێندن و پیشەسازی بەردەوام لە پێشەنگدایە و هەوڵەکان بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی بەرهەمی ناوخۆین وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواو لە بەرهەمی ناوخۆی دەکەین و پشتیوانی لەو وەبەرهێنەرە بیانییانە دەکەین کە دەیانەوێت لە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان بکەن.

نەڤاف کلیچ، سەرۆکی شاندی تورکیا، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێشوازی گەرمی ژووری بازرگانی سلێمانی. کلیچ هیوای خواست کە “هەردوو لا بتوانن پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانیان بەرەو پێش ببەن و هاوکاری و کارئاسانی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروست بکەن” بە مەبەستی هاندانی هاریکارییەکی قووڵتر.

کۆمپانیاکانی کۆماری تورکیا کە لە شاری سلێمانین لە بوارەکانی: –

1-پیشەسازی پاڵاوگە
2-بیناسازی و هەناردە کردن
3- بەرهەمەکانی گەرم کەرەوە و فێنک کەرەوە
4-پێداویستییەکانی مەلەوانگە
6-کشتوکاڵی و پێداویستی خانوو پلاستیکی
7-خۆراک و خواردنەوە غازیەکان
8-پێداویستی جوانکاری
9-مۆبیلیات
10-دروستکردنی بۆیاخ