سەفارەتی عێراق لە پۆڵندا جەخت لە بەهێزکردنی بازرگانی دەکاتەوە لەگەڵ پۆڵندا

ڕێکەوتی ۲۲/۷/۲٠۲٥ ، بەهمەن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ووڵاتی پۆڵندا چاوی کەوت بە سەفیری عێراق لە پۆڵندا.
لە کۆ بونەوەیەکدا هەریەکە لە (محمد کریم) سەفیری عیراق لەپۆلندا و (نەشوان هاشم)، کونسولی عیراق لە پۆلندا ئامادەیان هەبوو، وە خۆشخالی خۆیانی دەربڕی بەسەردانی نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
بەهمەن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەماندا سەفیری عێراق لە پۆڵندا پاڵپشتی خۆیان دەربری بۆ هەر کیشە و کرفتیک کە بێتە ڕیگەی هەر کارێکی بازرگانانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشدا سەفارەتی عێراق لە پۆڵندا قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی پۆڵندا کردووە کارئاسانی پێدانی ڤیزا بۆ شاندی بازرگانی و بازرگانانەکان ئاسان بکەن لەسە فارەتی عیراق و کۆنسوڵیەتی پۆڵندا لە هەولێر.