سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیاکانی دابەشکاری.

سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیاکانی دابەشکاری.
ڕێکەوتی 2025/8/11 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە نوێنەرانی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەش کاری کرد.
ئامانج لەم سەردانە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بازرگانان بوو، بەتایبەتی ئەو گرفتانەی کۆمپانیاکانی دابەش کاری ڕووبەڕووی دەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان لەسەر پێکهێنانی ڕێگا کاراکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە بازرگانان و پیشەسازان کرد.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئێمە بەردەوام لە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی بازرگانی کارا، وە ئەم دیدارە هەنگاوێکی ترە بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکانی هەر دوو لا.”