سەرۆکی ژوور پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان.

ڕێکەوتی 2026/2/19 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە نازم عبداللە، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی پارێزگای سلێمانی و جێگری سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەکە.
ئامانج لە سەردانەکەی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کە بەردەوام هەماهەنگی و بەدەمەوە هاتنانیان هەبووە بۆ پێشخستنی کەرتی پەلەوەری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی دووپات کردەوە بۆ پێشخستنی کەرتی پەلەوەر کە توانیویانە خواستی بازاڕ پڕ بکەنەوە کە ئەمەش بە سامانێکی گرنگی ئاسایشی خۆراک دادەندرێت لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، داوای کرد کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە پارێزگای سلێمانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هاوکاری هاووڵاتییان بن بە دابینکردنی مریشکی تەندروست و نرخی هەرزان.