سەرۆکی ژوور بەشداری لە ڕێورەسمی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای جەلال تاڵەبانی کرد.

سەرۆکی ژوور بەشداری لە ڕێورەسمی هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای جەلال تاڵەبانی کرد.
ڕێکەوتی 2025/10/3 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، بەشدارییان لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆک مام جەلال، راستی و هەڵوێستە مێژووییەکان، لە زانکۆی سلێمانی کرد.
كۆنفرانسەكە ڕێکەوتی ٤/١٠/٢٠١٥ بەردەوام دەبێت و لە پێنج پانێڵدا (٢٠) توێژینەوەی زانستی لەسەر هزری سیاسیی سەرۆك مام جەلال و ڕۆڵ و كاریگەری لە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقی دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەروەها ڕۆڵ و كاریگەری سەرۆك مام جەلال لەسەر پەیوەندی چین و كوردستان و عێراق و هەوڵەكانیان بۆ سەقامگیری و پێكەوەژیان و پـــاراستنی مافی پێكهاتەكان پێشكەشدەكرێن. شایانی باسە پانێڵەکان لە یەک کاتدا لە هۆڵەكانی (B, C, E, D, F )ی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) دەبن.