ڕێکەوتی 2/6/2025 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور (ئارام بابان، جەوهەر ستار، و بورهان علی) پێشوازییان لە نوێنەرانی کۆمپانیای هاوکاری ڕاهێنانی ڕاوێژکاری بازرگانی و پەرەپێدانی سەرکردایەتی کرد. محمد عمر (دامەزرێنەر) و هەڵۆ شێخە (بەڕێوەبەری جێبەجێکار) بەشداریان تێداکرد.
سەردانەکە بەمەبەستی ناساندنی چالاکییەکانی کۆمپانیاکە، بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوکارییەکان، ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و پیشەسازی لە سلێمانی. کۆمپانیاکە باوەڕی بە “پەرەپێدانی بەهرە و دروستکردنی سەرکردە هەیە، و ئامانجی یارمەتیدانی بازرگانانە لە ڕێگای پلانی بازرگانی (GTM) ڕێگا کار و ستراتیژی جێبەجێکردنی کاریگەری دروست.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە گرنگی زانی و تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردنی بازرگانی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و باشتر کردن و فراوانکردنی کارە بازرگانییەن.