سەرۆکی ژووری بازرگانی پێشوازیکرد لە نوێنەرانی شۆفێرانی مەرزی باشماخ و عەلوەی سلێمانی

سەرۆکی ژووری بازرگانی پێشوازیکرد لە نوێنەرانی شۆفێرانی مەرزی باشماخ و عەلوەی سلێمانی
ڕێکەوتی 2025/10/30 نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بورهان علی، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیانکرد لە نوێنەرانی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و نوێنەری عەلوەی سلێمانی.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە ڕێکخستنی بابەتی پەیوەست بە کاری شۆفێران و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانی بەردەمیان بۆ گەیاندنی ئەم گرفتەیانە بە ژووری بازرگانی بە مەبەستی هەوڵدانێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنیان.
نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گوێی بۆ داواکاری و کێشە و گرفتەکانیان گرت، بەڵێنیدا وەک چۆن لە ماوەکانی ڕابردوودا داکۆکی کار بووە لە بازرگانان وە گەیاندنی داواکارییەکانیان بۆ لایەنە پەیوەندی دارەکان بۆ ئەمجارەش هەوڵێکی تەواو و جددی دەدات بۆ چارەسەرکردنی هەر بەربەستێک کە ببێتە هۆی خاوبوونەوەی کارەکانیان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ.
سەرۆکی ژوور دڵنیایی دا کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانیان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هاندانی زیاتری جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکە.