سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شای بەریتانیا کرد

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شای بەریتانیا کرد
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەشداری لە رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلزی سێیەم، شای بەریتانیا کرد کە لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە بەشداری بەرێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوە کان و نوێنەرانی حیزبی بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە چەندین چالاکیی هونەری جۆربەجۆری دەربڕینی خۆشی بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێورەسمانە نیشانەیەکە لە گرنگی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و پشتگیریکردن لەئاشتی و هاوبەشی نێوان هەردوولا.